سبەی لە ناو ئەم پارێزگایەی هەرێم بەفردەبارێت


کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد سبەینێ لە ناو سەنتەری پارێزگای دهۆکدا بەفر دەبارێت، ئەمڕۆش بۆ جاری ١٣هەم لەم ساڵدا لە ئامێدی بەفرباری.
بەپێی پێشبینیه‌كانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان سبەی چوارشەممە جگه‌ لە ناوچە شاخاوییەكان و دەڤەری ئامێدی، لە سەنتەری شاری دهۆكیش بەفر دەبارێت.
بەپێی زانیاریەكانی وێستگەی كەشناسی ئامێدی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی 21سم بەفر باریوە كە زورترین رێژەی بارینه‌كه‌ش دەكەوێتە شارەدێی كانیماسی و سەنتەری ئامێدی و  شارەدیێ‌ بامەرنێ‌.
کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ ١٤ ی شوباتی ٢٠١٧، ڕێژەی بەفربارینی چەند ناوچەیەکی هەرێمی ڕاگەیاند، کە بەمشێوەیە یە (حاجی ئۆمەران ٣٠م، دەورەبەری سمێلان لەنێوان ٨ – ٢٠ سم، لە چۆمان ٣ سم، لە ڕۆژهەڵاتى شاری هه‌ولێر ته‌زره‌یه‌كی به‌هێز باریوه).

نزمترین پلەی گەرمی ئەمڕۆ ١٤ ی شوبات لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە(-٨) پلەی سەدی بووە و لە خانەقینیش بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراوە کە ١٨ پلەی سەدی بووە.



PM:09:03:14/02/2017