وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لەسەر ماڵپەڕە سێکسیەکان هاتە دەنگ

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی داخستنی ماڵپەڕە سێكسییەكان لە هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند" داخستنی ماڵپەڕە سێكسییەكان ڕای گەیاندووە كە داخستنی ئەم جۆرە ماڵپەڕانە پێویستی بە یاسا هەیە و هەر كاتێك پەرلەمانی كوردستان یاسای تایبەتی بۆ دەركرد یان یاساكەی عێراقی دەربارەی داخستنی كەناڵە سێكسییەكان لە هەرێم بەركار بخات جێبەجێی دەكەین".

لە راگەیەندراوەكەدا مەولوود موراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کە سەر بە یەکگرتووی ئیسلامیە ڕای گەیاند" پشتگیری لە هەموو ئەو بۆچوونانە دەكەین كە داواكاری داخستنی ماڵپەڕە سیكسییەكان دەكەن، چونكە زیان بە هاووڵاتییان بە گشتی و گەنجان بە تایبەتی دەگەیەنێت و سەرگەرمیان دەكات لە زۆركاری سوودبەخش و باشی ئەم  تەكنەلۆجیایە، بەڵام ئەم پرسە پێوەستە بەو كۆمپانیایانەی كە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پێشكەش دەكەن".

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكە دەڵێ، لە عێراق قەدەغەكردنی ئەو سایتانە بە یاسا رێكخراوە كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەركراوە، بۆیە لە هەرێمی كوردستان بە هەمان شێوە پێویستمان بە یاسا هەیە. 



PM:09:27:16/02/2017