قائمقامی سلێمانی ئەم داوایە لە هاوڵاتیان دەکات

قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی بارینی بەفرەوەو گیرانی رێگاو بانەکان خۆیان دووربگرن لەسەردانی ناوچە شاخاویەکان و بەتایبەتی نەچنە سەرچیای ئەزمەڕ.
 
قایمقامی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پاش ئەو شەپۆلی بەفربارینەی كە لە سەربەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢/١٧ ەوە پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە و، بەهۆیەوە بڕێكی زۆر بەفر لە ناوچە شاخاویەكان بەتایبەت چیای ئەمڕ و گۆیژە باریوە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هەر رووداوێكی نەخوازراو قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەكات تا ئەو كاتەی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە سەردانی ئەو ناوچانە نەكەن.

قائیمقام خەڵک و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە" بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە و ناوچانە و ئەگەر بەستنی لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا چاوەڕێ دەكرێت ئاستەنگی زیاتری هاتووچۆ لەو ناوچانەدا دروست ببێت".



PM:10:40:17/02/2017