وادەی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا کرا

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاشکرا کرد لەمانگی چوارەوە گۆڕانکاریی لەپاشەکەوتدا دەکرێت".

د.عیزەت سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند "حکومەت پلانی ھەیە لەمانگی چواردا پێداچونەوە بەپاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بکات، ھەرچەندە زانیاری وردم لانییە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو گۆڕانکاریە کاریگەری لەسەر بازاڕدەبێت و دەتوانێت دۆخی بازاڕ باشبکات".

سەرۆکی لیژنەی دارای دەشڵێت "سستی بازاڕو دروستبونی قەیرانی گەورە بەھۆی نەبونی بانکی حکومیی و نەبونی سیستمی بانکیی سەرکەوتوو، ھەروەھا نەبونی متمانەی ھاوڵاتیان بەبانکەکانی حکومەت، وایکردوە بازاڕ بەرەو لاوازی بڕوات و ڕوو لەخراپی بکات".
وتیشی:"ئەرکی سەرەکی حکومەتە متمانە دروستبکات لەنێوان بانکەکان و ھاوڵاتیان، بۆئەوەی بتوانرێت بازاڕ بجوڵێتەوە، چونکە حکومەت باوکی میللەتەو دەتوانێت چارەسەرێک بدۆزێتەوە".



PM:10:51:17/02/2017