کەناڵێکی کوردی نوێی دەکرێتەوە

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕێکی نزیک لە پارتی مەلا کرێکار کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی دەکاتەوە و لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت چالاکییەکانی بەرفراوانتر دەکات.
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی باس بڵاویکردووەتەوە "کەناڵەکەی مەلا کرێکار، بە ناوی زایەڵە دەستی بە پەخشی ئەزموونی کردووە و ئێستا تەنیا قورئان خوێندن پەخش دەکات."
سەرچاوەیەکیش وتوویەتی کەناڵەکە لە وڵاتێکی رۆژئاواوە پەخش دەکرێت و ڕەتیکردەوە شوێنی پەخشکردنی کەناڵەکە و سەرچاوەی داراییەکەی ئاشکرا بکات.
لە ماڵپەڕی ئەو کەناڵەدا هاتووە "زایەڵە وەک یەکەمین کەناڵی کوردی ئۆنلاین کە سەر بە هیچ حیزب و ڕێکخراو و لایەنێکی دیاریکراو نیە، لە پێناو چەند ئامانجێکی گرنگ و پرشنگداردا دەیەوێت ئەو بۆشاییانە پڕبکاتەوە کە لە نێو ڕاگەیاندنی کوردیدا هەیە و 
زایەڵە، دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردێکی خاوەن پەیامە لە سەرانسەری جیهان، لێرەوە پڕۆژەیەکی نوێ لە نێو راگەیاندنی کوردیدا دێتە کایەوە، فراوانتر لە روماڵکردنی روداوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان، زایەڵە، هەڵگری خەمی موسولمانان و گواستنەوەی ئازارەکانیانە" بەبێ ئەوی ئاماژە بە سەرچاوەی داراییەکەی بکرێت و ئاماژەش بۆ ئەوە کراوە کە کەناڵێکی ئینتەرنێتی دەبێت




PM:08:14:18/02/2017