لە هەولێر دیاردەیەکی سەیر ڕوویدا

شەوی ڕابردوو ئەستێرەیەکی زۆر درەوشاوە دەرکەوت و زۆرێک پێان وابوو کە ئەوە پەیوەندی بە بونەوەرێکی ئاسمانییەوە هەیە، بەڵام شارەزایەکی بواری فەلەکناسی ئاشکرایکرد :"شەوی ڕابردوو ھەسارەی ڤینۆس گەیشتە نزیکترین خاڵ لەزەوی".
سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان، ئەژی چەتۆ ڕایگەیاند کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ھەسارەی زوھرە کە بەھۆی جوانیەکەی بەڤینۆس ناسراوە، گەیشتە نزیکترین خاڵی لەزەوی و ئەوەش وایکرد جوانترین و گەشاوەترین کاتی دەرکەوتنی بێت.
لەگرتەیەکی ڤیدیۆییشدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئەژی چەتۆ دەڵێت:"ھەسارەی زوھرە بەھەسارەی جمکی زەوی دادەنرێت، لەبەرئەوەی قەبارەی لەزەویەوە نزیکەو دوەمین ھەسارەی نزیکە لەھەسارەی خۆرەوە، کە بەھۆی ھەبونی بارستە ھەورێکی ئەستور کە دەبێتە ھۆی شکانەوەی زۆرترین ڕێژەی تیشکی خۆر، ئەمەش وادەکات بەگەشترین و جوانترین ھەسارە دەربکەوێت".
ئەژی چەتۆ ڕاشیگەیاندووە"ئەگەر بەچاو سەیری ڤینۆس بکەین، بەمشێوە گەشە لەئاسمان دەردەکەوێت، بەڵام ئەگەر بەتەلیسکۆب سەیری بکەین، ھاوشێوەی مانگ بەشێوەی ھیلال دەردەکەوێت".
ئەژی چەتۆ ئاشکراشیدەکات، شەوی ڕابردوو ڤینۆس گەیشتە نزیکترین خاڵ لەزەوی، ئەوەش نزیکترین شوێنی زوھرە بوو لەزەوی، ئەو گەشانەوەیەش بۆ ماوەی مانگ و نیوێک بەردەوامدەبێت.
سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان ڕاشیگەیاندووە "لەڕۆژی ٢٥ی ئاداری ئەمساڵ زوھرە یان ڤینۆس دەکەوێتە نێوان ھەسارەی زەوی و خۆرو دواتر وردە وردە لەچاو وندەبێت تا دەبێت بەھەسارەی بەیانیان یان ئێواران، لەناوەڕاستی وەرزی ھاوینیشدا وەک ھەسارەی بەیانیان یان ئێواران دەردەکەوێتەوە".




PM:08:19:18/02/2017