به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم ڕایگەیاند کە کارەبا زیادی کردووە، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمییەوە، ڕێژەی پێدانی کارەبا جارێکی دیکە کەمیکردووەتەوە
ئومێد محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به وێستگەی ڕاگەیاندووە "له 15ی ئه‌م مانگه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ر زیادبوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌بادا هات و چه‌ند كاتژمێرێك زیادی كرد".
هەروەها وتوشییەتی "له دوێنێ هه‌ینیه‌وه كه شه‌پۆلێكی به‌فربارین رووی له ناوچه‌كانی هه‌رێم كرد و پله‌كانی گه‌رمای دابه‌زاند، كاتژمێره‌كانی كاره‌با جارێكی دیكه كه‌مبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆری خواستی هاوڵاتیان له‌سه‌ر كاره‌با".
ئاشکراشیکردووە "له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ین كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ 11 تا 12 كاتژمێر زیاد ببن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه".
ئومێد محه‌مه‌د ڕوونیشی کردووەتەوە له ئێستادا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌رێم له دوو هه‌زار و 600 بۆ دوو هه‌زار و 700 مێگاوات دایه‌و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كیش به‌هۆی نه‌بوونی گازوایله‌وه له‌كاركردن وه‌ستاون.