بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەیەکی نزیک لە پارتی شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسه‌وه به ئۆتۆمبێلێك ته‌قه له د.محه‌مه‌د حاجی ڕاوێژكاری سیاسی مەسعود بارزانی كرا.
محه‌مه‌د حاجی ڕاوێژكاری سیاسی مه‌سعوود بارزانی بە وشەی وتووە ، شه‌وی ڕابردوو سه‌عات 8:00 ئێواره‌وه دوای ئه‌وه‌ی له گوندی ئینگلیزی به‌ره‌و ماڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێلێك ته‌قه‌ی لێ كردین.
هه‌روه‌ها ئاشکراشیکردووە، دوای ئه‌و ته‌قانه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌وه له ئێمه كران، ئێمه وه‌ستاین، به‌ڵام ته‌قه‌كه‌ره‌كان به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه ڕایان كرد.
د. محه‌مه‌د حاجی پێشتر به‌رپرسی ژووری پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، بەڵام ساڵی ڕابردوو وازهێنانی خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند و بوو بە ڕاوێژکاری بارزانی.