وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم د. رێکەوت حەمە رەشید ڕایگەیاند " ئەگەر بۆی بکرێت حکومەت لە بەرنامەیدایە لە مانگی سێدا دەستکاری پاشەکەتی موچە بکات".
ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی لە کۆنفرانسێی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر جگە لەمە وتی " لیستێکی دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکانیان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە کە نزیکەی هەزار و ٨٥٠ دەرچوو دەبن".
وەزیری تەنروستی وتیشی"ئەو لیستە دەرچووی هەموو کۆلێژە پزیشکییەکانی تێدایە و لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەڵێنیان پێدراوە کە دابمەزرێنرێن".
ئەو لێدوانەی وەزیری تەندروستی پێش کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران هات کە بڕیارە تیایدا راپۆرتی سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ سوید و سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ جۆرجیا و بەشداریکردنی لە کۆنگرەی لوتکەی جیھانیدا تاوتوێ بکرێن.