خانمە پەرلەمانتارێکی کورد لە په‌رله‌مانی
عیراق ئاشكرایكرد كه هه‌ندێك له ژنه په‌رله‌مانتاره ژنه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره
پیاوه‌كانه‌وه رووبه‌رووی گێچه‌ڵی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی فراكسیۆنی
یه‌كێتی ڕایگەیاند پارێزگاریكردن له ژنان پێویستی به یاسا هه‌یه، چونكه هه‌تا
ئێستا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانیووه یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ پاراستنی خێزان و
ژنان.
هەروەها وتوشییەتی : هه‌ندێك وه‌ها
سه‌یری ژنان له‌بورای سیاسیه‌تدا ده‌كه‌ن كه رۆڵیان نییه هه‌رچه‌نده ده‌ستور
رێژه‌ی 25%ی نوێنه‌رایه‌تی سیاسی پێ داون، ئه‌وه‌شی دركاندووه كه ژنان رووبه‌رووی
گێچه‌ڵ و ده‌سدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه هه‌تا له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە پێوستە
یاسایەک بۆ پارستنی خێزان لە توندتیژی
دەربکرێت چونکە ژنان لە فەرمانگە و
دامودەزگاکاندا ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە.