تەندروستی
سلێمانی ئاشکرایکرد سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ ئەو كوڕ و
كچانە دەکەنەوە كە دەچنە پرۆسەی هاوسەرگیری و لەڕووی تەندروستی و سێكسیەوە
ئامۆژگاری دەكرێن.
د.میران محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، كردنەوەی ئەو سەنتەرە بۆئەوەیە كە
ئەوانەی دەچنە پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە لەرووی تەندروستی و سێكسی و پەروەدەكردنی
منداڵ و باری داراییەوە ئامادە بن.
هەروەها بەڕێوەبەری
تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد ، كردنەوەی ئەوسەنتەرە هۆكارێك دەبێت بۆ كەمكردنەوەی
تەڵاق، چونكە ئێستە رێژەی تەڵاق زیادیكردووە .
وتوشییەتی ئەو كوڕ و
كچانەی هاوسەرگیری دەكەن لەوسەنتەرە پشكنینی نەخۆشییە گوازراوەكان و ڤایرۆسییەكان
بۆ دەكرێت و یەكەمجارە سەنتەرێكی لەوشێوەیە بكرێتەوە.