هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەی جگەرە و نێرگەلە دەکێشن

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند بەنیازی دانانی باجن لەسەر جگەرەو نێرگەلەو خواردنەوە كحولییەكان، دەشڵێت بریارە لەهەولێر نەخۆشخانەیەكی‌ تایبەت بەپێشمەرگە دروستبكرێت .

د.ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری‌ تەندروستی‌ هەرێمی‌ كوردستان بەڕۆژنامەی كوردستانی نوێی زمانحاڵی حزبکەی راگەیاندووە "وەك وەزارەتی‌ تەندروستی بەرنامەو پلانی‌ ئەمساڵمان خستەڕوو، یەكەم خاڵی‌ ئەو بەرنامەیەش زیادكردنی‌ داهاتی‌ تەندروستییە لەڕێگەی‌ دانانی‌ باجە لەسەر مادە زیان بەخشەكانی‌ وەك جگەرەو نێرگەلەو خواردنەوە كحولییەكان، ئەو داهاتانەش هەر لە كەرتی‌ تەندروستی‌ خەرج دەكرێتەوە".

هەروەها وتوشیەتی "خاڵێكی‌ تری پلانەكەمان دامەزراندنی‌ كۆمپانیایەكی‌ گشتییە بۆ هاوردەكردنی‌ دەرمان كە حكومەتی‌ هەرێم خۆی‌ سەرپەرشتی‌ بكات".

PM:08:56:24/02/2017