گرێبەستی کارمەندانی تەندروستی نوێ دەکرێتەوە

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی گرێبەسی بۆ ١٧٤ کارمەندی وەزارەتی تەندروستی نوێدەکرێتەوە.

بەپێی ئەو نوسراوە فەرمییە کە واژووی وەزیری تەندروستی، د. رێکەوت رەشیدی پێوەیەو رۆژی ٢/٢٦ دەرچووە، گرێبەستی ئەو ١٧٤ کارمەندە نوێکراوەتەوە.

لەنووسراوەكەدا هاتووە " بڕیاردرا بە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو 174 كارمەندە لە بەرواری 1/1/2017 تاوەكو 31/12/2017 لەسەر بودجەی ئاسایی مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت.



AM:09:44:28/02/2017