خشتەی دابەشکردنی کارەبا بۆ مانگی سێ ئاشکرا کرا

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند "کارەبای نیشتمانی ھەفتەی یەکەمی مانگی ئازار ھەمان بەرنامەی مانگی رابردوو دەبێت، تاوەکو بەرنامەیەکی نوێ دادەنرێت بۆ دابەشکردنی کارەبا، پێشبینی دەکەین لە سنوری پاریزگای سلێمانی، لە مانگی ئازاردا رۆژانە بە تێکڕا ١٣ بۆ ١٥ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بدرێت بە ھاوڵاتیان."


سەبارەت بە نرخی کارەبای مۆلیدە ڕایگەیاندنرخی کارەبای مانگی پێشوو بۆ ھەر سەعاتێک ٤٥ دینار دیاریکراوە.

ڕاشیگەیاند دابەشکردنی کارەبا لە مانگی ئازاردا بەم شێوەیە دەبێت

رۆژانی شەممە بۆ پێنجشەممە لە کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ بۆ ١ی شەو کارەبای مۆلیدە دابینبکرێت.

رۆژانی ھەینی لە کاتژمێر ١٢ی پێش نیوەڕۆ بۆ ١ی شەو کارەبای مۆلیدە دابینبکرێت.

بڕیاردرا بەیانیان لە کاتژمێر ٧ – ٨ کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکرێت جگە لە ڕۆژانی هەینی.



PM:11:38:28/02/2017