ئامارەكانی كوشتن‌و خۆكوژی مانگی رابردووی بڵاوكرایەوە
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئاماره‌كانی مانگی رابردووی كوشتن و خۆكوشتنی بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكردووە ئه‌وه‌ی له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه هۆكاره‌كانی خۆكوشتن دووباره‌بۆ‌ته‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئاماره‌كانی مانگی رابردووی كوشتن و خۆكوشتنی ئاشكراكرد و رایگەیاند: لە مانگی شوباتدا شه‌ش حاڵه‌تی كوشتن له‌هه‌رێم تۆماركراون و هه‌شت حاڵه‌تی خۆكوشتن و تۆماركراوه كه به‌شێكیان خۆسوتاندن بوون.
لە بەشێكی راگەیەندراوەكە ئاماژه به‌وه‌شكراوه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وحاڵه‌تانه پاشه‌كه‌وتی موچه‌و قه‌یرانی داراییه و زۆربه‌ی تاوانه‌كان له‌رێگه‌ی چه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه.
PM:04:31:01/03/2017