ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لەکەرکوک، ئاسۆ مامەند دەڵێت" لەئێستادا هەناردەکردنی نەوتمان دەستپێکردوەتەوە و ئێمە کێڵگەکەمان داگیر نەکردوە بەڵکو ئەو راگرتنە وەک ئینزارێک بووە بۆ حکومەتی عێراق و ماوەی یەک هەفتەمان داوە بە حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوانمان".
ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتی "هێزێكی هاوبه‌شی یه‌كێتی به ئاگاداری به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوردا گرتووه، چونكه به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان به‌غدا و ئیدارەی پارێزگای كه‌ركوك له چه‌ند مانگی رابردوو، ده‌بوایه نیوه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و كیڵگەیە بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك و دانه‌وه‌ی قه‌رزی كاره‌بای ئه‌و شاره ته‌رخانكرابووایه، رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌سه‌ره‌تا به‌وشێوه‌یه‌بوو نه‌وته‌كه بدرێته دوو كۆمپانیای تایبه‌ت، له‌به‌رامبه‌ردا پاره وه‌ربگیرێت و پاشانیش پاره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیداره‌ی كه‌ركوك، تاوه‌كو پاڵاوتگه‌ی كه‌ركووك په‌ره‌پێده‌درێت و ته‌واو ده‌كرێت، به‌ڵام به‌غدا له به‌ڵێنه‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌وه".
ئاسۆ مامەند ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركوك خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت و فشاری هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ی له‌سه‌ره بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و كاره‌یان كردووه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 3ی ئازاری 2017، هێزێكی تایبه‌ت ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كۆمپانیای نەوتی باكوری سەر بەحكومەتی عێراق كه وەبەرهێنان لەكێڵگە نەوتییەكانی باشووری كەركوك دەكات.
چاودێران پێیانوایە ئەمە ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی یە لەسەر دەستبەسەراگرتنی نەوت و غازی کەرکوک کە لەدوای هاتنی داعشەوە بۆ ناوچەکە دەستی پێکردووە.