گۆڕان‌و یەكگرتوو و كۆمەڵ كۆدەبنەوە
هه‌رسێ لایه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی باڵا بۆ تاووتوێكردنی پێشهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه "بڕیاره هه‌رسێ لایه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆببنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "كۆبوونه‌وه‌كه له ئاستێكی باڵادایه و بڕیار وایه دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكرێت".
PM:02:25:02/03/2017