خەڵکی مەیدانی شەڕی نێوان یەپەشەو پێشمەرگەکانی رۆژئاوا بەرەو چیای شەنگال هەڵدێن

دوای هەڵگیرسانی شەڕ بەیانی ئەمڕۆ لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی شەنگال و پێشمەرگەکانی رۆژئاوا لە ناوچەی سنونێ خەڵکی کۆمەڵگای "خانە سۆر" هەڵدێن بەرەو چیای شەنگال.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچە سنونی بە سپی میدیای راگەیاند" لە ترسی تەشەنەسەندنی شەڕی نێوان یەپەشەو پێشمەرگەکانی رۆژئاوا، ژمارەیەک لە خەڵکی کۆمەڵگای خانەسورێ هەڵدێن بەرەو چیایی شەنگال.

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ شەڕی لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی شەنگال و پێشمەرگەکانی رۆژئاوا لە دەڤەری سنونێ نزیک کۆمەڵگای خانە سورێ سەریهەڵدا، ئەو شەڕە لە ئەنجامی جولآنی هێزی پێشمەرگەی رۆژئاواوە بۆ ناوچەی کۆمەڵگای سۆر سەریهەڵدا کە ناوچەیەکی ستراتیژی نزیک سنوری رۆژائاوا و هەرێمی کوردستانە لە دەڤەری رەبیعە.



AM:10:42:03/03/2017