عوسمان بایدەمیر: شەڕی براکوژی خیانەتە لە گەلی کورد

وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان شەڕی براکوژی بە خیانەت ناوبرد و دەڵێت قبوڵکراو نییە.

عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە شەڕی براکوژی قبوڵکراو نییە و خەیانەتە بە گەلی کورد و دەبێت رابوەستێت.

ئەم وتانەش لە کاتێکدا دێت ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ ڕوویدا و وەزارەرت پێشمەرگەش لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لە کاتى جێگۆڕکێی هێزەکانى پێشمەرگەدا گروپێکى سەر بە پەکەکە ڕێگەیان لێگرتوون و تەقەیان لێکردون.، لە بەرامبەردا زەردەشت شنگالى فەرماندەى یەکینەکانى بەرخۆدانى شەنگال ڕایگەیاند "ئەو هێزەى پێشمەرگەى ڕۆژ کە هاتووەتە ناو شەنگال لەلایەن ئەنقەرەوە پەروەردە کراون و لە دژى بەرژەوەندى گەلى کورد بە کار دەهێنرێن".



PM:02:29:03/03/2017