عەلی باپیر لەسەر شەڕەكەی شەنگال پەیامێك بڵاودەكاتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان په‌یامێك له‌سه‌ر بارگرژییه‌ی 3-3 شه‌نگال بڵاو ده‌كاته‌وه
ده‌قی په‌یامه‌كه:
شه‌ڕی یه‌كدی كوژیی كردن هه‌ر نه‌بڕایه‌وه؟!
دوێنێ: 3/3/2017ز خه‌ریك بوو جارێكی دیكه شه‌ڕی نه‌گریسی یه‌كدیی كوژیی له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه، له‌وباره‌وه زۆر به‌كورتیی ده‌ڵێم:
یه‌ك:
خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری كوردستان چاوه‌ڕێن بڕیار به‌ده‌ستان، ئه‌و بارگرژییه سیاسییه‌ی هه‌شه، كۆتایی پێ‌بێ‌و، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له كه‌شێكی پڕته‌باییدا، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان، پێكه‌وه كۆببنه‌وه، نه‌ك بارگرژیی سه‌ربازییش بكه‌نه سه‌رباری بارگرژیی سیاسیی!
دوو:
به‌ئه‌زموونی ڕابردوومان: وه‌ك ڕۆژی ڕوون دیاره كه هه‌میشه خوێنی ڕژاوی كوردان، له‌شه‌ڕی یه‌كدی كوژییدا، ئاوێك بووه ڕژاوه‌ته ئاشگێڕی دوژمنانه‌وه!
سـێ:
پێم سه‌یره پاش وێران كردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌و، تاڵان كردنی‌و به‌تاڵان برانی مرۆڤه‌كانی، كه‌ڵه‌كه كردنی ئه‌و هه‌موو هێزه كوردییه جۆراوجۆرانه "كه ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێ: پازده جۆرن!" له‌پای چی؟! ئه‌و كۆكردنه‌وه‌ی هێزه بۆ پێش كاولكرانی شه‌نگال باش بوو!
چوار:
خوای میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (ۆڵا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ الڵّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِیمًا) النسا‌و -29-، واته: وه خۆتان مه‌كوژن بێگومان خوا به‌رانبه‌رتان میهره‌بانه، كه بێگومان ئه‌و ئایه‌ته موباڕه‌كه، خۆكوژیی به‌كۆمه‌ڵ ده‌گرێـه‌وه‌و، مه‌به‌ست پێ‌ی شه‌ڕو كوشتاری نێوخۆیه.
ئنجا ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه، ئێمه‌ش وه‌ڵامی خوای میهره‌بان بده‌ینه‌وه‌و، په‌ند له‌ڕابردوو وه‌ربگرین‌و چیدی نه‌بینه په‌ندی خه‌ڵكی؟!
عــه‌لــی بـاپـیـر
5/6/2017ك
4/3/2017ز
PM:04:20:04/03/2017