بەرنامەیەكی راستەوخۆی مەلا عەلی كەڵەك هەرا دەنێتەوە

لە بەرنامەی راستەوخۆی کەناڵی نێت تیڤی دەمەقاڵێ دەکەوێتە نێوان پێشكەشکارەکە (ساڵح) و مەلا عەلی کەڵەک کە میوانیان بوو و دواتر بابەتەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگی داییەوە.

پاش بەرنامەکەی دوێنی شەو کە بە جێهێشتنی مەلا عەلی کەڵەک لەناو ستۆدیۆ بە شێوەیەکی راستەوخۆ کۆتایی هات لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەرای ناییەوە و زۆرترین قسە و باسیان لەسەرکراو دواجار پێشکەشکارەکە ناچار بوو رونکردنەوەیەک بڵاوبکاتەوە.

ساڵح ئەو پێشکەشکارەی کە بەقسەکانی مەلا عەلی کەڵەکی توڕە کردبوو لە رونکردنەوەیەکدا کە لە پەڕەکەیدا بڵاویکردووەتەوە دەنوسێت "من گەر ڕێز لەکەسێک بگرم پێی دەڵێم کاک وە بێڕیزیم نەکردووە و خۆشم بە موسڵمان ئەزانم داوای لێبوردن لەو کەسانە ئەکەم کە بەهەڵە تێگەشتوون".





PM:01:56:07/03/2017