لاهور شێخ جەنگی: مەترسیەكی گەورەتر لەداعش ڕوو لەهەرێم دەكات

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ كۆتای پێهاتنی شەڕی چەكدارانی داعش، مەترسییەكی تر لەسەر هەرێم دروست دەبێت بەهۆی پەرت بونی دۆخی نێوماڵی كوردەوە.


لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لە پینجەمین دیداری سلێمانیدا ڕایگەیاند: گرنگە كورد یەكڕیزی نێو ماڵی كوردی بپارێزێت و هەوڵی ئەوە بدات دۆخی ئەمنی و ئاسایشی ناوخۆی باشتر كۆنترۆڵ بكات بۆ ئەوەی ڕێگری لە دزەكردنی داعش بگرێت وە رێگری لەپەرت بونی دۆخی نێوماڵی كورد بگرێت.


هەروەها وتیشی: لەدوای كۆتای هاتنی شەڕی چەكدارانی تیرۆرستی داعش، مەترسی ئەو گروپە كۆتای پێنایەت و بەشێوەی گروپ گروپ چالاكیەكانی ئەنجام دەدەن و مەترسی ئەنجامدانی تەقینەوەی زۆر لەلایەن ئەو گروپانەی داعشەوە لەسەر هەرێم و عێراق دەبێت.



AM:10:16:08/03/2017