"پارە بۆ هەمووشتێک هەیە مووچە نەبێت"

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت لە هەرێمی کوردستان پارە بۆ هەمووشتێک هەیە مووچەی فەرمانەبەران نەبێت.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هۆشیار عەبدوڵا نوسیویەتی "لە هەرێمی کوردستان ، پارە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەیە ، پارە بۆ سەفەرە زۆرەکانی بەرپرسان هەیە ، بۆمیدیای سێبەر هەیە ، بۆ میدیای حزب هەیە ، بۆ سیمینار و کۆڕ و دیدارەکان هەیە ، پارە هەیە بۆ ئەوەی حزب ، رێکخراوەکان و سایت وپێگە ئیعلامیەکان ، کونتڕۆل بکات و بیانکاتە هی خۆی ، پارە هەیە بۆ موناسەبەکانیان ، میوان لەو ئەوسەر و ئەوپەڕی دونیاوە بانگهێشت بکەن ، پارە بۆ هەمو ئەوانە هەیە بەڵام بۆ موچەی خەڵک نیە".
هەروەها دەڵێت "لە سەرەتای کێشەی موچە بە توندترین شێوە وەڵامدراینەوە کاتێک وتمان نەمانی موچە هۆکارەکەی نەبونی پارە نیە بەڵکو دزی و فەساد و جەردەییە ، هیوادارم ئێستا لای هەموان ڕون بێت کە پارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و باجی سەر هاوڵاتیان کە ڕۆژانە بە پاساوی نوێ زیاد ئەکرێ ، نادرێ بە خەڵک و لە چاو گرنگی موچە و ژیانی هاوڵاتیان ، ئەدرێ بە شتی ڕوکەش و پڕوپوچ کە هیچی ناکاتە پارەی قوتویەک شیر بۆ مناڵی فەرمانبەرێکی بێموچە ، یان پارەی عیلاجی نەخۆشێک کە پارەی نیە بڕواتە عیادەیەک بۆ وەرگرتنی چارەسەر".

نوسیویەتی "هەموو کەون بگەڕێیت ، چینێکی دەسەڵاتدار نابینی وەک ئەوەی هەرێمی کوردستان بێچاوڕو و بێشەرم ، هێشتا ڕویان هەیە لەدیدار و کۆڕەکاندا قسەی زل زل بکەن ؟!"



PM:06:28:08/03/2017