هەواڵێکی زۆر ناخۆش بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا چیتر دەرمان بۆ هەرێمی کوردستان نەنێرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوە و گرانبوونی نرخی دەرمان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

فارس بریفكانی، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی ڕاگەیاند "ئەگەرچی لە ساڵی 2015 و 2016 ئەو هەوڵە هەبوو بەشە دەرمانی هەرێمی كوردستان ببڕدرێت، وەك سەرۆكی لیژنەی تەندروستی هەوڵێكی زۆرم دا تا بڕیارەكە سەرنەگرێت، بۆیە پشكی كوردستان وەك ساڵانی پێشوو مایەوە, بەڵام لەمساڵدا كە دووبارە ئەو باسە هاتەوە ئارا، كۆبوونەوەیەكم لەگەڵ (عەدیلە حەموود) وەزیری تەندروستی عێراق ساز كرد، وه‌زیر گوتی وەزارەتەكەم هیچ پێوەندییەكی بەو بڕیارەوە نییە و بڕیارەكە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەرچووە".

وتیشی "كوردستان دەبێت بۆ خۆی دەرمان بكڕێ و بەشی هەرێمی كوردستان لەمەودوا نانێرن".

بریفكانی ڕوونیشیکردەوە، "وەزیری تەندروستیی عێراق پێی ڕاگەیاندم تا بڕیارەكەیش دەرچووە و گەیشتووەتە لای, ئەو هیچ ئاگادار نەبووە. بەڵام سەرقاڵی ڕاگرتنی بڕیارەكەین تا جێبەجێ نەكرێت".

ئەو ماڵپەڕە ئاشکراشی کردووە "نووسراوی فه‌رمانه‌که‌ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و وێنه‌ی بۆ کوردستان نێردراوه‌ و لای به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌یه‌".

بڕینی دەرمانی كوردستان لەلایەن بەغداوە پێشنیازی بەشێك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی و گۆڕانە كە پێشتر بە مالیكییان راگەیاندبوو، پارتی بە بڕینی بودجە مل بۆ بەغدا نادات، بەڵكو بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان لە دژی راپەڕن، بڕینی دەرمان و بەشەخۆراكی مانگانە هۆكاری بەهێزن.



AM:11:29:10/03/2017