لەبارەی پشووەکەی یەکشەممەوە حکومەتی هەرێم بڕیاریدا

ئەگەرچی حکومەتی هەرێم ڕۆژی ١١ی ئەم مانگەی بە بۆنەی یادی بەیاننامەی ١١ی ئازارەوە کردووەتە پشوو، بەڵام ئەمساڵ ئەو ڕۆژە بەر شەممە دەکەوێت کە پشووە و پرسیاری ئەوە دەکرێت کە ئایا حکومەت یەکشەممە دەکاتە پشوو وەک قەرەبوویەک بۆ فەرمانبەران.

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی خەڵکی ڕاگەیاندووە "كە بەپێی یاسا و بڕیارەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی 11 ی ئادار، بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی 11 ی ئاداری ساڵی 1970وە پشووی فەرمیە".


لەبارەی ئەوەی ئایا یەکشەممە وەک قەرەبوویەک دەکرێت بە پشوو، وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند "هیچ بڕیارێكی دیكە نەدراوە و تەنها ڕۆژی شەممە بەو بۆنەیەوە پشووە".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتر ڕایگەیاندبوو 14 ی ئادار، بەبۆنەی یادی ڕۆژی لەدایكبوونی مەلا مستەفا بارزانی و ڕۆژانی 21، 22،23 ی ئادار، بەبۆنەی یادی جەژنی نەورۆزەوە پشووی فەرمین.



PM:09:15:10/03/2017