وادەی دەستکاریکردنی موچە ڕاگەیەندرا

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێدا، دەستکاری پاشەکەوتی مووچە دەکرێت


ئەحمەد گەرمیان سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە ماڵپەڕی snnی وتووە حکومەتی ھەرێم وەک ھەنگاوی یەکەم ھەوڵدەدات موچە راست بکاتەوە، بەشێوەیەک کە ھەموو مانگێک موچە لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت.

وتیشی: "ھەنگاوی دووەمی دەستکاریکردنی موچەیە، حکومەت بەڵێنیداوە لەموچەی مانگی ئادارەوە دەستکاری موچەی فەرمانبەران بکات و رێژەیەک لەپاشەکەوتی موچە کەمبکرێتەوە، ئەگەر حکومەتی ئەو دوو ھەنگاوە جێبەجێبکات، وردە وردە لەئازارەکانی خەڵک کەمدەکاتەوە".

ڕاشیگەیاند "ئەو بەرنامەیەکی حکومەت بۆ رێککرتنەوە موچە دوو مانگی دیکەی پێدەچێت و لەمانگی ئایارو حوزەیران دەتوانێت رێکیبکاتەوە".



PM:11:02:10/03/2017