گەورە نوسەرو لێکۆڵەری کورد محەمەدی مەلا کەریم لەسەر وەسیەتی خۆی بە ئاڵای کوردستانەوە لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.
محەمەدی مەلا کەریم ئەو پیاوەی و خۆی بنەماڵەکەی ئەدەبیاتی کلاسیکی کوردیان بە خوێنەرانی کورد‌و نەتەوەکەیان ناساند، لەسەر وەسێتی خۆی کە لای هاوسەرەکەی کردبووی، لە گردی سەیوان بە ئاڵای کوردستانەوە لەنزیک ئارامگای شاعیری گەورە گۆران بە خاک سپێردرا.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، كوڕی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه، له 14ی ئابی 1931 له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌دایك بووه.
مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم له‌ساڵی 1949وه ده‌ستی كردووه به‌نوسینی بابه‌ته‌كانی و له‌ڕۆژنامه‌ی نه‌دا له‌شاری به‌غدا بڵاویكردونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1952ه‌وه له‌ڕۆژنامه‌ی ژین‌دا نوسینه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه.
له‌وده‌مه‌وه له‌نوسین و وه‌رگێران و لێكۆلێنه‌وه قۆناغ به قۆناغ به‌پێی گۆڕانكاری باری ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام بووه.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، ساڵی 1951 یه‌كه‌مین كتێبی له‌بواری ڕه‌خنه‌دا به‌چاپ گه‌یاندوه، ته‌واوی ژیانی به‌نوسین و خویندنه‌وه بردۆته‌سه‌ر، به‌ده‌یه‌ها په‌رتوكی به‌نرخی له‌بواره‌كانی ئایینی و ڕامیاری و نه‌ته‌وه‌یی و شیعر و ئه‌ده‌بدا پێشكه‌ش به‌خوێنه‌رانی كورد و كتێبخانه‌كانی كوردستان كردووه.
هاوشانی باوكی، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و شرۆڤه‌ی بۆ گه‌وره شاعیرانی كورد له‌وانه نالی، مه‌حوی، سالم، كوردی، وه‌فایی و چه‌ندین شاعیری دیكه‌ی كورد كردووه.
مەلا کەریمی مودەریس و کورەکانی کە کاکە حەمە یەکێکیانە، بە یەکێک لە بنەماڵە هەرە رۆشنبیرەکانی کوردستان هەژمار دەکرێن کە ژیانی خۆیان تەرخانکردبوو بۆ ناساندنی ئەدەب و هۆنراوەی کوردی بەگشتی و کلاسیک بەتایبەتی، بە خوێنەرانی کورد.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم كه ساڵانێكی زۆر بوو به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه ده‌یناڵاند، كاتژمێر 1:30 نیوەشەوی رابردوو له‌سلێمانی كۆچی دواییكردو ئەمڕۆ لەگردی سەیوان بەخاک سپێردرا.