قایمقامی سلێمانی بەرەوڕووی زیادەرۆییەكان دەبێتەوە

بۆ رێكخستنەوەی ناو شاری سلێمانی و شوێنە گشتییەكانی شارەکە، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ هەردوو بەڕێوەبەری هاتوچۆی (رۆژهەڵات و رۆژئاوا)ی شارەكە و بەشێك لە دەزگا ئەمنییەكان كۆبۆوە.

دوای كۆبوونەوەكەش ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئازار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی، وتی "ئامانج لە كۆبوونەوەكەمان ئەوەبوو، بە هەموولایەكمان هەوڵی رێكخستنی هاتوچۆی ناو شار و شوێنە گشتییەكان بدەین".

وتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی كە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئەو رێوشوێنە یاسایی و رێنماییانەی هەیانە بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە شەقام و شوێنە گشتییەكان دەوەستن و رێگەپێدراو نیە، رووبەڕووی سزایان دەكەینەوە، داواش لە شۆفێران دەكەین لەو شوێنانە نەوەستن، كە رێگەپێدراو نین".

ئاماژەی بەوەشدا "ئەمە سەرەتایەكە بۆ رێكخستنەوەی ناو شاری سلێمانی بە شێوەی تیم".

ئاوات محەمەد، باسی لەوەشكرد "تەجاوزاتی سلێمانی راسپێردراون بۆ كردنەوەی شەقامەكان بە تەواوی، بۆ ئەوەی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیان ئاسان بێت".



AM:11:52:13/03/2017