لەبارەی پشووەکەی پێنجشەممەوە بڕیاردرا

ڕۆژی ١٦ ئازار کە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەیە هەموو ساڵێک داوا دەکرێت بکرێت بە پشووی فەرمی، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمیش لەو بارەیەوە بڕیار دەدات.

 

دلێر مەحمود بەڕێوەبەری پەروەردەی ھەڵەبجە بەوەکالەت ڕایگەیاند ڕۆژێک تاقیکردنەوەکانیان پێشخستوە و لە ٨ مانگەوە دەست پێدەکات، تەنھا لە ١٦ی مانگدا کەساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەیە لەو پارێزگایە پشووە.

سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنی وەزیران بە سپی ڕاگەیاند "سەبارەت بەوەی کە ئایا پێنجشەممە لە یادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵبجەی خۆشەویستدا بکرێت بە پشوو، ئەو ڕۆژە لە پەرلەمانی کوردستان نەکراوە بە پشوو، لەبەر ئەوە ئەو ڕۆژە دەوامی ئاساییە و پشوو نییە".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاندبوو ڕۆژی سێشەممە 14 ئادار پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.


هەروەها وتبوشی ڕۆژانی 21 و 22 و 23ی ئادار پشوون بەبۆنەی جەژنی نەورۆز.




PM:06:50:13/03/2017