" راپۆرتی دارایی سامانە سروشتیەکان شتی سەیری تێدایە "

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر راپۆرتی دارایی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەڵێت" شتی سەیری تێدایە".

د. شێرکۆ محەمەد ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " راپۆرتی دارایی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ ساڵی ۲٠۱۳ شتی سەیری تێدایە، هەرچەندە ئێمە ڕاپۆرتەکەمان داوە بە دیوانی چاودێری دارایی بۆ ئەوەی کاری لەسەربکەن".

"ئەو شتە سەیرەی" لای ئەو پەرلەمانتارە مایەی سەرنجە دانانی بڕیک پارەیە لەلایەن ئەو وەزارەتەوە بۆ خزمەتی ژینگەو دەڵێت" لەو بابەتە عەجیبانە تەرخانکردنی ئەم پارانەیە،بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری لەسەر ژینگە. کاریگەری چی ؟ چۆن سەرفکراوە؟ ئەنجامەکەی چی بوە؟".

شێرکۆ محەمەد ئەمین بڕە پارەکان ئاشکرا دەکات "۱_بڕی  ۳٠۹٥٦۹۲٠دۆلار بۆ راوێژکاری ئی ئای ئەی  واتە هەڵسەنگاندنی کاریگەری لەسەر ژینگە.۲_٤۷۷۸۷۳۹٦ دۆلار  ئاسایشی ئی ئای ئەی. سەرجەم دەکاتە : ۷۸۷٤٤۳۱٦ حەفتاوهەشت ملێۆن و حەوت سەدوچل و چوار هەزار و سێ سەد وشازدە هەزار دۆلار".



AM:11:37:14/03/2017