هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ توركیا راگیرا
بەوتەی سەرۆكی لیژنەی نەوتو گاز لە پارێزگای كەركوك، ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بە گشتی بۆ تورکیا راگیرا.
"ئەحمەد عەسکەری" سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە "وشە"ی راگەیاند: شەوی رابردوو لە سەر داوای تورکیا، ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە کێڵگەکان بەگشتی بە ئەوانهی ژێر دەستەڵاتی ھەرێمی کوردستانیشەوە راگیراوە، بە بێ ئەوەی تورکیا ھۆکارەکەی ئاشکرا بکات.
وتیشی: لە کەرکوك ھیچ کێشەیەک نییە بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک، بەڵام دیارە لە تورکیا ھۆکارێک ھەیە و جارێ نەزانراوە کە سیاسییە یاخوود ئابوورییە یان ھەر ھۆکارێکی تره و ئەوان باسیان نەکردووە.
عەسکەری ڕوونیشی کردەوە، کەرکوک خەزانی زۆری ھەیە بۆ ئەوەی بتوانێت نەوتی تێدا ھەڵگرێت و تاچەندرۆژێکی دیکەش نەوت ھەناردەنەکرێت دەتواندرێت لەوخەزانانە نەوت کۆبکرێتەوە،چونکە دیار نیە کەی دەستپێدەکاتەوە ھەناردەکردنی بۆ دەرەوە.
PM:02:20:14/03/2017