وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لەسەر ڕووداوەکەنی کۆمەڵگەی خانەسور ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "له ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆدا هه‌رچی ڕوویدابێت، به ده‌ستی خۆیان بووه و پۆلیسی مه‌ده‌نی كه چه‌ندینیان به‌ركه‌وتوون، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نییه. تەنها پەکەکە به‌رپرسه"
وەزارەتی
ناوخۆ لەو ڕاگەیەندراوەیدا کە میدیاکانی سەر بە پارتی بڵاویانکردووەتەوە
ڕایگەیاندووە "پەکەکە به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو سووره له‌سه‌ر
نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه. به‌رده‌وام له‌وێ خه‌ریكی ئیستفزازكردنی
هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت به‌ریه‌ككه‌وتنێك
ڕووبدات".
وەزارەتی ناوخۆ پەكەكەی بەوە تۆمەتبار كردوە كە "بۆ ئەو مەبەستە چه‌ند
ڕۆژێكه له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه و دێرك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی سوریاوه
خه‌ڵك و هێزی چه‌كدار ده‌هێنێته سنوری شه‌نگال و ڕۆژانه كێشه و پشێوی دروست ده‌كات”.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ڕاشیگەیاندووە” لەو چوارچێوەیەدا ئه‌مڕۆ
ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت له ناوچه‌ی خانه‌سۆر، به‌ڵام
پۆلیسی مه‌ده‌نی هه‌وڵیدا كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه ڕونه‌دات”.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆ جەختی کردووەتەوە کە ”له ڕوداوه‌كانی ئه‌مڕۆدا
هه‌رچی ڕویدابێت، به ده‌ستی خۆیان بوه و پۆلیسی مه‌ده‌نی كه چه‌ندینیان به‌ركه‌وتون،
به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نییه. ته‌نیا پەكەكە به‌رپرسه كه به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت
هه‌ندێ له برا ئێزدییه‌كان بكاته ئامێری پیلانێكی قێزه‌وه‌ن”.