هەناردەی تانكەرە نەوتی هەرێم بۆ ئێران رادەگیرێت
بە بڕیاری قایمقامیەتی شاری قەسری شیرین لە رۆژڵاتی كورستان لە سبەینێیەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ هەناردەی نەوت‌و سوتەمەنی لەسنوری پەروێزخانەوە بەرەو ئێران رادەگێرێت.
نیعمه‌توڵا نازپه‌روه‌رده جێگری قایمقامی قه‌سری شیرینی سه‌ر به پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە هەواڵنێری (ئیرنا)ی راگەیاند: له رۆژی پێنجشه‌م ١٦ی ئاداره‌وه بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ رێگه به گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و نه‌وت له سنووری په‌روێزخانه‌وه به‌ره‌و ئێران نادرێت.
ئه‌و بڕیاره له‌به‌ر ئه‌وه دراوه له‌و ماوه‌یه‌دا قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری گه‌شتیاران دروست ده‌بێت و تێپه‌ڕبوونی تانكه‌ری نه‌وت و سووته‌مه‌نی جگه له دروستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی گه‌شتیاران، ئه‌وا رێگه‌كانیش قه‌ره‌باڵغ ده‌كات.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی قه‌سری شیرین، له ١١یه‌مین رۆژی نه‌ورۆزیشه‌وه دیسان رێگه‌كه داده‌خرێت و تا ١٤ی نه‌ورۆز به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌به‌ر رێوڕه‌سمی سێزده‌به‌ده‌ره كه دیسان ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی نازپه‌روه‌رده ئاماژه‌ی پێ كرد، رۆژانه ٥٠٠ تانكه‌ری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌و ده‌روازه‌یه‌وه ده‌چنه ئێران و دوای ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه له به‌نده‌ره‌كانی باشووری ئێران به‌تاڵ ده‌كه‌ن، دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی قه‌ده‌غه كراوه و له‌و رۆژانه‌دا گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:02:12:15/03/2017