عەلی باپیر: نابێت هیچ هێزێك بە بێ مۆڵەتی هەرێمی كوردستان لە شنگال بێت

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند "نابێت هیچ هێزێك بە بێ مۆڵەتی هەرێمی كوردستان لە شنگال بێت"، هاوكات مەترسی خۆشی نیشاندا لەو شەڕ و بارگرژییانەی لە ئارادان و دەستی دەرەكی لەپشت بێت.

عەلی باپیر ئەمرۆ چوار شەممە 15/3  لە شاری كۆیە لەكاتی سەردانی یەكەی رێكخستنی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردنیش ئەمیری كۆمەل ئاماژەی بۆ ئەوەكرد پێویستە ئەم پرۆسەیە لەكاتی خۆیدا بكرێت و دەبێت زەمینەسازی باشیشی بۆ بكریت و لەكەشێكی ڕێكدا بەڕێوەبچێت.



PM:02:17:15/03/2017