هەر چوار فراکسیۆنی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی داخستنی دەزگای ستاندار بە بەرتەسککردنەوەی ئازاد ناوزەد دەکەن و، دەڵێن" هه‌ركه‌س و لایه‌ك به‌دڵی پارتی نه‌بێ یان ده‌ریده‌كه‌ن یان ڕێگری لێ ده‌كه‌ن".
هەر چوار فراکسیۆنی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوە لەسەر داخستنی دەزگای ستاندار هاتنە دەنگ و بەیاننامەیەکیان دەرکرد و دەڵێن" ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دراوه به‌رامبه‌ر به ده‌زگای ستانده‌رو چالاكوانان و ده‌نگی ئازاد‌و بیروڕای جیاواز ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاك لایه‌نه‌ی حزبی له‌ئارادایه و شێوازێكی مه‌ترسیداری پاوانكاری ئازادی و پێشێلی به‌رده‌وامی مافه‌كانی مرۆڤه".
بەیاننامەی چوار فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان
بانگێشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌ری وڵاتان له‌هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی له ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ 15/3/2017 له شاری هه‌ولێر له‌كاتێكدا ده‌زگای ستانده‌ر سیمینارێكی ڕێكخستبوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان پارتی دیموكرات و په‌كه‌كه، هێزێكی زۆری نه‌ناسراو كه دواتر هێزه‌كان هه‌ریه‌كه‌و به‌جیا خۆی ده‌ناسێنێ بەناوی ئاسایش و پۆلیس و دژەتیرۆرو پێشمەرگەو ده‌ڵێن به‌فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتوین و ڕێگری له‌ئه‌نجامدانی سیمیناره‌كه ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر بیناو كه‌لوپه‌لی ده‌زگای ستانده‌ردا ده‌گرن و هه‌موو میوانه‌كان و ستافی ده‌زگاكه‌ش ده‌رده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ی له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن پارتی دیموكراته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌رو ڕشتنی خوێنیان و گرتن و ڕفاندنی چالاكوانان و داخستنی ده‌زگای ستانده‌ر ڕێگریه له ده‌نگی ئازاد‌و بیروڕای جیاواز كه ڕه‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی به‌ته‌واوی ئاڵۆز كردووه‌و ئاسۆی كاری مه‌ده‌نی و دیموكراتی به‌رته‌سك كردۆته‌وه به‌جۆرێك هه‌ركه‌س و لایه‌ك به‌دڵی ئه‌وان نه‌بێ یان ده‌ریده‌كه‌ن یان ڕێگری لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دراوه به‌رامبه‌ر به ده‌زگای ستانده‌رو چالاكوانان و ده‌نگی ئازاد‌و بیروڕای جیاواز ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاك لایه‌نه‌ی حزبی له‌ئارادایه و شێوازێكی مه‌ترسیداری پاوانكاری ئازادی و پێشێلی به‌رده‌وامی مافه‌كانی مرۆڤه.
داواكارین نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له هه‌رێم چیدی بێده‌نگ نه‌بن له‌م پێشێلكاریانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و بانگێشتیان ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی كردنی ئازادی و دیموكراسی و پارێزگاری له‌مافه‌كانی مرۆڤ تاكو سنورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكرات دابنرێ.
فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
١٥/٣/٢٠١٧