وادەی دەستکاریکردنی مووچە ڕاگەیەندرا

حکومەتی هەرێم چەند جارێک لە زاری بەرپرسانی باڵایەوە ڕایگەیاندووە کە لەمساڵدا پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی مووچەدا دەکرێت، سپیش وادەی دەستکاریکردنەکە ئاشکرا دەکات.

بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە سپی ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی بە تەواوی دیراسەی شێوازی دەستکاریکردنی مووچەی کردووە و بڕیاریداوە دەستکاری مووچەی ئەو کەسانە نەکرێت کە مووچەکەیان لە خوار ٥٠٠ هەزار دینارەوەیە چونکە پاشەکەوتی زۆری تێدا نەکراوە.

وتیشی کە حکومەت لە ئێستادا تەنها لە توانایدایە بە ڕێژەیەک دەستکاری مووچەی پلە مامناوەندەکان بکات و بە هەمان شێوە مووچەی پلە باڵاکانیش گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.

سپی زانیویەتی کە حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواردا واتا دوای سێ مانگی دیکە گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی مووچەدا دەکرێت.



PM:08:52:17/03/2017