پشووەکانی نەورۆز درێژکرایەوە.. ئەم ڕۆژانەش کرا بە پشوو

ئەگەرچی بڕیاردرا تەنھا سێ ڕۆژ پشوی ڕەسمیی بێت لەسەرجەم فەرمانگەکانی شاری کەرکوکدا، بەڵام خوێندنی کوردی لەکەرکوک پشووەکەی درێژکردەوە

نەبەز ڕۆستەم لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کوردی لەکەرکوک بە ماڵپەڕیSNNی ڕاگەیاندووە "ئەمڕۆ شێرزاد ڕەشید کاکە بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک پەیوەندیی بەد.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەوە کردوەو داوای لێکردوە، ڕۆژی چوارشەممە کە ٢٢ی ئادارە، دەوام لەناوەندەکانی خوێندن نەبێت ھاوشێوەی فەرمانگەکانی دیکە".

هەروەها وتوشییەتی "وەزیر ڕەزامەندی نیشانداوە، بەو ھۆیەشەوە ڕۆژانی (٢٠، ٢١، ٢٢، ٢٣، ٢٤و ٢٥ی ئاداری ٢٠١٧) لەناوەندەکانی خوێندن دەوام ناکرێت".

لە بارەی هۆکاری درێژکردنەوەی پشووەکەشەوە، ناوبراو وتی "بەو ھۆیەی سێشەممە پشوەو خەڵک دەچێتە دەرەوەو ماندو دەبێت، بەگونجاومان نەزانی مامۆستایان و خوێندکاران ڕۆژی دواتر بەو ماندوێتیە بچنەوە ھۆڵەکانی خوێندن، بۆیە چوارشەممە کرایە پشوو، پێشنجشەممانیش پشوەو ھەینی و شەممەش دیسانەوە دەوام ناکرێت".



AM:11:19:18/03/2017