سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەر دەستکاری پاشەکەوتی مووچە بکرێت پێشبینی دەکرێت دەرماڵەی هاندان ببڕدرێت و دەڵێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەرماڵی مانگی یەکی مامۆستایان دابەشدەکرێت.
عەبدولواحد محەمەد حاجی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند لەلایەن بەرپرسانەوە بڕیار درابوو دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان، تەنها بۆ وەرزی خوێندن بێت و تا مانگی شەش دابەش بکرێت".
وتیشی پێشبینی دەکەن لەگەڵ دەستکاریکردنی مووچەدا دەرماڵەکە ببڕدرێت، ئەگەرچی تا ئێستا بە فەرمی بڕیاری لێ نەندراوە، بەڵام پێشبینی دەکەین کەلەو کادەدا دەرمەڵەکە ببڕن.