بە ڤیدیۆ .. ناوی تیروپشکی حاجیانی شارەکانی هەرێم راگەیەنرا

‌ڤیدیۆیەکە لە ئێن ئارتی وەرگیراوە
تیرۆپشک بۆ ناوی حاجیانی هەرێم ئەنجامدراو ناوی حاجیان بۆ ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ڕاگەیەنرا.

شێخ قاسم بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم لە کۆنفرانسێکدا تیروپشکەکە لە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە هەولێر راگەیاندو وتی " بۆ هەر ساڵێکیش تیروپشک بۆ چوار هەزار و ٣٦٠ کەس دەکرێت".

هەروەها ڕاشیگەیاند "بۆ هەر ساڵێکیش ٩٠ کەس لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون بەبێ تیروپشک دەچن بۆ حەج".
ئەوەش لەکاتێکدایە کە نزیکەى مانگێک لەمەوپێش وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ناوی زیاتر لە ٨٦ هەزار کەسی بڵاوکردەوە، کە لە هەرێمی کوردستاندا ناویان تۆمارکردوە بۆ بەجێهێنانى فەریزەی حەج.43 هەزار و 211 کەس لەوان لە رەگەزی نێر و 43 هەزار و 252 کەسیشیان لە رەگەزی مێن.  
ژمارەی حاجیانی شارەکانیش بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا دابەشبوون. 

- لە هەولێر 35 هەزار 939 کەس ناویان تۆمارکردووە، 1500 کەس بۆ ئەمساڵ ناویان دەردەچێت.

- لە سلێمانی 26 هەزار و 614 کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە، 1400 کەس بۆ ئەمساڵ ناویان دەردەچێت.

- لە پارێزگای هەڵەبجە 1236 کەس ناوی خۆیان نووسیوە، 120 کەس بۆ ئەمساڵ ناویان دەردەچێت.
-لەپارێزگای دهۆک 19 هەزار و 296 کەس ناویان تۆمارکردووە، 1090 کەس بۆ ئەمساڵ ناویان دەردەچێت.

- لە ئیدارەی گەرمیان 3 هەزار و 378 کەس ناویان تۆماركردووە، 250 کەس بۆ ئەمساڵ ناویان دەردەچێت.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی بۆ هەرسێ ساڵەکە 13 هەزار و 80 کەس ناویان دەردەچێت، بەڵام 1291 کەس وەکو یەدەگ ناویان دەبن.




AM:11:58:19/03/2017