چوار "جادوگەر" لە سلێمانی دەستگیرکران

وتەبێژی پۆلیئسی سلێمانی ڕایگەیاند بە تۆمەتی جادوگەری چوار کەسیان دەستگیرکردووە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆللیسی سلێمانی ڕایگەیاند "مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیردەكەن بەتۆمەتی دزیكردن و چوار كەسی تریش بەتۆمەتی جادووگەریی دەسگیركران."

ڕاشیگەیاندووە" لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە 16 كەس دەستگیركراون بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل‌و ئامێری موبایل و دزیكردن لە چەند ماڵ و سوپەرماركێتێك".

هەروەها وتوشییەتی " بەتۆمەتی كاری جادوگەریی (تەڕدەستی) چوار تۆمەتباری بەرەگەز ئێرانی دەستگیركران".



AM:09:48:20/03/2017