بە ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبیلێک بە ٥ سەرنشینەوە لە چیای گۆیژە کەوتە خوارەوە

پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند " ئۆتۆمبیلێک لە شاخی گۆیژە بە پێنج سەرنشینەوە کەوتووەتە خوارەوە، دووان لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستداوە".

لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕەوەند محەمەد ئەفسەری هاتوچۆی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند "ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیا سپۆرتاج لەشاخی گۆیژە كەوتە خوارەوە کە پێنج سەرنشینی تێدا بووە و سەرجەمیان بە ڕەگەز عەرەبن".

بەپێی وتەی ئەو ئەفسەرە "هۆكاری ڕووداوەكە بەهۆی خێرایی ‌و بێ ئاگایی شۆفێرەکەوە بووە لە ڕێگەكە، دواتریش بەوهۆیەوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە ‌و لەشاخەكە كەوتووەتە خوارەوە".




PM:05:19:21/03/2017