پێشکەشکارە شۆخەکەی KNN بەم وێنەیە هەموانی سەرسامکردووە

كچە پێشكەكار لارە فەخرەدین چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە بە شێوازێكی نوێ دەردەكەوێت.

لارە فەخرەدین كە یەكێكە لە پێشكەشكارەكانی كەناڵی KNN چەند وێنەیەكی نوێ خۆی بڵاودەكاتەوە كە بە جلی كوردییەوە گرتویەتی، ئەمەش بەهۆی هاتنی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆزەوە.

لارا لە ئینستاگرام وێنە نوێکەی بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی نەورۆزەوە دەکات و هیوادارە ژیانی هەموان بەهار شادی بێت

لارە فەخرەدین تەمەنی ٢٣ ساڵە و خەڵكی كەركوكە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە نیشتەجێی شاری سلێمانییە و بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە و پێشكەشكاری پرۆگرامی بەیانیان و ئێوارانی KNNە.



PM:08:11:21/03/2017