حاجی کاروان لەسەر ئەم وێنەیە ڕەخنەی لێ دەگیرێت

حاجی کاروان لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی چوونی خۆی بۆ عەمرە لەگەڵ عەلی حەمە ساڵح ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە و ئەویش دەڵێت جۆێنمان پێ ئەدەن؟؟...براکوژیمان کردوە؟..نەوت دزین؟...بێ رەوشتی بڵاو ئەکەینەوە..؟.هێزی وڵاتانمان هێناوە؟ دژی دینین؟"

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "مخابن لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە هەندێ کەس نزیک لە گەندڵکاران ودەسەڵات داران...قسەی زۆر نەشیاویان کرد..کەبەپارەی پەرلەمان چوینیتە عەمرە..کاک علی وتی خەڵک قسەمان پێ ئەڵێن...منش وتم ئاسایە....چیمان کردوە هاتوین ئەرکی ئیمای بە جێ ئەهێنین..وتم من لای خۆم گەردنی هەمو کەس ئازادبێ...خوا شاهێدە ئەمە دوعای منە بوە خەڵکی کوردستان (خوایە لەیەکەبەیەکەی خەڵکی کوردوستانخۆشبی) ئەمە واجبیسەرشانمە..بەڕێزان من حەڤدە ساڵە نەچومەتە عەمرە...خوا خۆی ئەزانێ بۆچی نەچومە .. موجەی پەرلەمان هەتا ٨ ملیۆن بو سێ ملیۆنشم بۆنامایە وە وەقفمان کردبو بۆ کاری خێر...ئێستە دو ملیۆنە ".

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە "من بەپارەی پەرلەمان نەچومە بەڵکو دەعەوەت کراوم ..ئەو پارەیەی من سەرفم کردوە سەیارەی خۆم فرۆشتوە بەیەک دەفتەرپارەی مەسرفم کردوە ..کام ئەندامی ئەو حزبانەی کە بەشەو وڕۆژ دزی لەو میلەتە ئەکەن وەکو ئێمەیان کردوە...رەخنەتان لێمان سەرسەر و سەرچاوان بڵام توخوا بوختان هەڵبەستن لە ڕەخنە جیا کەنەوە...دوبارە ئەوەی قسەی پێ وتوین لەجیاتی کاک علیش ئەڵێم گەردنتان ئازابێ"



PM:08:53:21/03/2017