هەواڵێکی ناخۆش لە بارەی مووچەوە

ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان ئاشکرایدەکات، لەگەڵ دەستکاریکردنێکی کەمی مووچەدا، پارەی ھاندانی مامۆستایان کە وەک مووچە دەدرێت دەبڕدرێت.

بەرھەم مستەفا، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "پارەی ھاندانی مامۆستایان تەنھا بۆ پێنج مانگە، واتە مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ چوار مانگی ئەمساڵ، بەڵام لەئێستادا تەنھا یەک مانگ ئەو پارەیە دابەشکراوەو وادەی دابەشکردنی پارەی دووەم نییە".
ڕاشیگەیاند" حکومەت متمانەی خۆی لەدەستداوە بەرامبەر بەمامۆستایان، چونکە ئامادە نەبوو پارەی ھاندانەکەش لەوادەی خۆی دابەشبکات".
ڕوونیشیکردەوە:" ھەرکاتێک حکومەت بەوێت پارەی ھاندان دەبڕێت و نەبۆتە بڕیارێکی ناچاری بۆی تا پێوەی پابەند بێت، بۆیە کارێکی حاشا ھەڵنەگرە کە لەدوای دەستکاریکردنی بڕێکی کەم لەپاشەکەوتی موچە، ئەو دەرماڵەیە دەبڕدرێت".



PM:09:56:21/03/2017