گەرمیان... هێزە ئەمنیەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

بەهۆی مەترسی دروست بونی لافاو، هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و داوالە هاوڵاتیان دەكرێت لەكاتی هەر مەترسیەك پەیوەندی بكەن بە ژمارە 104ەوە.

ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو مەترسیەیكە ئێستا لەسەر دانیشتوانی گەرمیاندا هەیە سەرجەم هێزە ئەمنیەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و لەكاتی دورست بونی مەترسی لەسەر هاوڵاتیان، بەهانایانەوە دەچین.

هەروەها ئیدارەی گەرمیان داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە كاتی بونی هەر مەترسیەك لەسەریان پەیوەندی بە ژمارە 104ەوە بكەن تاوەكو بەهانایانەوە بچین.

پێشتر ئیدارەی گەرمیان بەپشت بەستن بە پێشبینیەكانی كەش و هەوا، داوایان لە هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان كرد ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی نەچنە سەیرانگاكان و خۆیان لە هاتوچۆ بەدور بگرن. زانیاریی زیاتر



PM:02:08:23/03/2017