خانمە هونەرمەندێکی کورد دەستگیرکرا

خانمە هونەرمەندێکی کورد- تورک، لەسەر دروستکردنی تابلۆی شارێکی کوردی دوای وێرانکردنی لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستگیرکراو بەنزیکەی سێ ساڵ زیندانی حوکمدرا.
ڕۆژنامەی جموهریەت بڵاویکردەوە، زەهرا دۆغان بەهۆی دروستکردنی تابلۆیەکەوە کە وێرانکارییەکانی سوپای تورکیای لەناوچەی نوسەیبین و پارێزگای ماردینی پیشان دەدا رووبەرووی دادگا کرایەوە.
 بە گوێرەی بڕیارەکە دادگا ئەو کچە هونەرمەندەی بە دوو ساڵ و نۆ مانگ و 22 رۆژ زیندانی کردن حوکمدا.
 دۆغان لە تویتەری خۆی نوسیبووی "دوو ساڵ و 10 مانگ بەزیندانیکردن حوکمدرام تەنها بەهۆی ئەوەی وێنەی ئاڵای تورکیام لەسەر باڵەخانە وێرانکراوەکان کێشا، بەڵام حکومەتی تورکیا هۆکاری ئەوەیە، من تەنها وێنەیەم کێشا." 



PM:12:37:26/03/2017