ئەم ڕێگایە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی منداڵی کوڕت ببێت

ئەگەرچی هیچ جیاوازییەک لە نێوان منداڵی کوڕ و کچدا نییە و هەمووی بۆ دایک و باوک گرنگن بەڵام هێشتاش کەم نین ئەو هاوسەرانەی دەیانەوێت منداڵی کوڕییان ببێت، بۆ ئەمەش توێژینەوە نوێ زانستییەکان ئامۆژگاری هاسەران دەکەن کە ئەم ڕێگایانە بگرنە بەر.

بە گوێرەی توێژینەوەکان پێش هەوڵدان بۆ سکپڕی بڕێکی زۆر سۆدیۆم بخۆ، چونکە دەوترێت ئەو کەسانەی ئارەزوو بە خواردنی سوێر دەکەن کوڕیان دەبێت، واتە دەبێت پۆتاسیۆم و سۆدیۆم زیاتر بخوات بەمەرجێک کێشەی پەستانی خوێنی نەبێت، هەروەها مۆز و سێو و شوتی و مەعذەنوس و سپێناخ ئەم دوو پێکهاتەیەیان تێدایە.

ئاماژەش بۆ ئەوە کراوە ئەگەر سوڕی مانگانەکەت ڕێکەو لە کاتی خۆیدا ڕوودەدات پێویستە بزانیت ئەنجامدانی سەرجێی لە ڕۆژی چوارهەم بۆ شانزەهەم پاش سوڕی مانگانە ئەگەری سکپڕی بە کوڕ زیاد دەکات.

هەروەها گوێش بەوە مەدە کە باس لەوە دەکەن شەربەتێکی دیاریکراو یان جۆری سێکس کردن دەبێتە هۆی دووگیانبوونت بە کوڕ و هەموو ئەو بۆچوونانە دوورن لە ڕاستییەوە.



PM:12:40:26/03/2017