دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە ڕاگەیەندرا

لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند "پێشبینی دەکرێت مانگی ئاداری ئەمساڵ دەستکاری پاشکەوتی موچەی پاسەوانی سەر بەھێزەکانی ناوخۆ بکرێت"

قادر ڕەزگەیی بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتوە پێشتر بریاردرا پێداچوونەوە بەڕێژەی پاشکەوتی موچەی پاسەوانانی سەر بەھێزەکانی ناوخۆ بکرێت، ھەرچەندە بڕیار بوو لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا گۆڕانکارییەکە بکرێت، بەڵام تائێستا ھیچ ھەنگاوێک لەوبارەیەوە رانەگەیەندراوە.

ڕاشیگەیاندووە "پێمانراگەیەندراوە کە پێشبینی دەکرێت مانگی ئاداری ئەمساڵ دەستکاری پاشکەوتی موچەی پاسەوانی سەر بەھێزەکانی ناوخۆ بکرێت، کە رێژەیەکی زیاتر بە بەراوورد بە ھێزەکانی دیکە پاشەکەوت لەسەر موچەکانیان دەکرێت".

بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان وتوشییەتی چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆتایھاتنی پشووەکانی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی حکومەتی ھەرێم بەلێنەکەی جێبەجێ بکات و دەستکاری پاشکەوتی موچەی پاسەوانانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆدا بکرێت، بەشێوەیەک موچەکانیان ھاوتای ھێزە ئەمینیەکانی دیکەی لێبکرێت.



PM:01:04:26/03/2017