بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی ھەر ئەمپێرێک کارەبا بۆ
مانگی ئادار و خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی نیسان ڕاگەیاند.
بەگوێرەی کۆنوسی دیاریکردنی نرخی ئەمپێرێک کارەبا
لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی" بۆ مانگی ئادار، نرخی ئەمپێرێک
لەنێوان(١٠ - ١٢)ھەزار دیناربێت، بەو پێیەی نرخی ھەر کاتژمێریک ٤٥دینار و نیو
دەبێت".
هەروەها بڕیاردراوە "لەکاتژمێر (٢ی پاشنیوەڕۆ تا ١ی شەو)
ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، دەبێت کارەبای مۆلیدە بەھاوڵاتیان بدرێت و
نابێت ھەڵکردنی مۆلیدە ١٥ خولەک زیاتر بخایەنێت، پێویستیشە ھەموو خاوەن مۆلیدەیەک
پسوڵەی مانگانەی کە لەوەرشەی ناوەندی دەردەچێت، لای مۆلیدەکەی ھەڵیبواسێت،
بەپێچەوانەوە سەرپێچیەو سزای ماددی دەدرێت."