خۆشترین هەواڵ بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان

رابەر سدیق وەزیری دارایی بە وەکالەت ڕایگەیاند باری ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر دەچێت، بەپێی بەرنامەی حکومەت هەنگاوەکانی دەربازبوون لە قەیرانی دارایی گەیشتوونەتە سەر راستەڕێ و باری ئابوری لە 2017 دا باشتر دەبێ لەساڵی پێش خۆی.


رابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بە وەکالەت بە ڕووداوی وتووە "دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بەرەوباشتر دەچێت بەڵام بە هێواشی ، ئەو باشتر بوونە قۆناخ بە قۆناخە بەڵام لە ساڵی 2016 باشتر دەبێت.بەمەرجێک دۆخی کوردستان و ناوچەکە ئارام بێت و ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان".

هەروەها وتوشییەتی "شایستەکانی بەڵیندەران کە ماوەیەکی زۆرە شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە ، لە پرۆسەی فرۆشتنی نەوت 10 ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرجدەکریت ، بۆ زیاتر گەڕانەوەی متمانە بە بانکە ئەهلییەکان ئەو پارانەی لەلایەن حکومەتەوە کاتی خۆی بەکارهێنراون پلان هەیە کە پارەیان بۆ تەرخانبکرێت".


سەبارەت بە شایستە داراییەکانی بەڵێندەران ڕایگەیاند "شایستەکانی بەڵیندەران کە ماوەیەکی زۆرە شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە ، لە پرۆسەی فرۆشتنی نەوت 10 ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرجدەکریت ، بۆ زیاتر گەڕانەوەی متمانە بە بانکە ئەهلییەکان ئەو پارانەی لەلایەن حکومەتەوە کاتی خۆی بەکارهێنراون پلان هەیە کە پارەیان بۆ تەرخانبکرێت".

ڕوونیشیکردەوە کە دەیانەوێت پارە بخاتەوە بازاڕ و لەوێشەوە جوڵەی بازاڕ دەست پێبکاتەوە، پلانی وەزارەتی دارایی ئەوەیە ئەگەر نەشتوانێ ئێستا دەستکاری پاشەکەوتی مووچە بکات، بەدانەوەی قەزری بانکەکان و بەڵێندەران و ئەوانی دیکە، کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی لەسەر خەڵک کەم بکاتەوە.



AM:09:34:30/03/2017